تیروپشکی (16)ی جامی شای ئیسپانیا ئەنجامدرا

ئەمڕۆ شەممە، تیروپشکی قۆناغی (16)ی جامی شای ئیسپانیا “کۆپا دێل رێ” بە ئامادەبوونی نوێنەرانی سەرجەم یانەکان ئەنجامدرا.

تیروپشکەکە لە بەرژەوەندیی یانەی شاهانەی مەدرید نەبوو، بەوپێیەی لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکاندا ڕووبەڕووی ڤیاڕیاڵ دەبێتەوە، کە یەکێکن لە گەورەکانی ئیسپانیا.

یانەی بەرشلۆنە بەرامبەر یانەی سویتا یاریدەکات، کە یانەیەکی بچووکی بەشدارە لە خولی پلە سێی ئیسپانیا.

ئەنجامی تیروپشکەکە بەم شێوەیە بوو:

سویتا – بەرشلۆنە

لیڤانتێ – ئەتلەتیکۆ مەدرید

سپۆرتینگ خیخۆن – ڤالێنسیا

ئالاڤێس – ئیشبیلیە

ڕیاڵ بیتیس – ئۆساسونا

ڤیاڕیاڵ – ڕیاڵ مەدرید

ڕیاڵ سۆسیداد – مایۆرکا

ئەتلەتیک بلباو – ئیسپانیۆل.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: پلانێکی تۆکمەمان داڕشتووە بۆ دەستەبەرکردنی بەرگریی ئاسمانی

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق پلانێکی تۆکمەی داڕشتووە بۆ دەستەبەرکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی. بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆکی…
Total
0
Share