ئەمڕۆ و سبەینێ بەفر و باران دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی کەشناسی ئەمڕۆ و سبەینێ باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان بە شێوەیەکی گشتی لە هەرێمی کوردستان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە کات و شوێنی جیا جیا.

هەروەها پێشبینیی دروستبوونی تەمێکی سووک دەکرێت لە پارێزگای دهۆک و دەوروبەری، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش بەفرێکی کەم دەبارێت.

پلەکانی گەرما 1 بۆ 3 پلەی سەدی دادەبەزن.

کەشناسی رایگەیاندووە، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە کات و شوێنی جیا جیا، لە پارێزگای دهۆک و دەوروبەری ئاسمان هەوری تەواو دەبێت هەندێکجار بۆ نیمچەهەور دەگۆرێت، لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان بەفرێکی کەم دەبارێت.

پلەکانی گەرما هاوشێوەی تۆمارکراوەکانی پێشوو دەبێت.

بابەتی پێشتر

سودانی سەردانی واشنتۆن دەکات

بابەتی دواتر

یارییەکانی ئەمڕۆ بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ هه‌ولێر كوڕێك دایكى خۆی كوشت

پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كوڕێكیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ دایكه‌ ته‌مه‌ن 70 ساڵه‌كه‌ى خۆی به‌چه‌قۆ كوشتووه‌. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی…
Total
0
Share