سودانی سەردانی واشنتۆن دەکات

سەرچاوە عێراقییەکان باس لەوە دەکەن کە محەمەد شیاع سودانی لە پلانیدایە سەردانی واشنتۆن بکات و سەردانەکە فەرمی دەبێت و سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومەتەکەی دەکات.

دوو بەرپرسی عێراقی رایانگەیاندووە، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەنیازە سەردانی واشنتۆن بکات بۆ ئەو مەبەستەش هەماهەنگییان لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد هەیە، بەڵام تا ئێستا بە روونی وەڵامنەدراونەتەوە و ئەوەش پێدەچێت بۆ چاوەڕوانییەکانی ئەمریکا بگەڕێتەوە لە ئاراستەی حکومەتەکەی سودانی.

سەردانەکەی داهاتووی سودانی بۆ واشنتۆن زیاتر رێکارێکی پرۆتۆکۆلییە کە سەرجەم لە سەرۆکە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق لەدوای 2003وە لە مانگی یەکەمی دەستبەکاربوونیاندا ئەنجامیانداوە، بەڵام سەردانەکەی سودانی کە وەک سەرۆک وەزیرانێک لەلایەن هاوپەیمانییەکی سیاسییەوە دانراوە کە لە زیاتر لە بۆنەیەکدا دژایەتیی بۆ ئەمریکا نیشانداوە جیاوازیی هەیە بەتایبەت ئەو دۆسیە و بابەتانەی سودانی بەنیازە بیبات بۆ ئەمریکا لەلایەن واشنتۆنەوە قبوڵکراوە نییە، لەنێویاندا پرسی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا.

بابەتی پێشتر

بەهۆی کەشوهەواوە فڕۆکەخانەی بەغداد گەشتەکانی راگرت

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ و سبەینێ بەفر و باران دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share