ئاسایشی سلێمانی: بە کەمتر لە دوو كاتژمێر بکوژی گەنجەکە دەستگیركرا

ئاسایشی سلێمانی پاش کەمتر لە دوو كاتژمێر بکوژی گەنجەکەی سلێمانی دەستگیردەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، كاتژمێر 07:30 خولەكی ئەمشەو 6ی كانونی دووەم گەنجێک بە ناوی (ر.خ.ع.) لە کافتریایەکی نزیک پردی خەسرەوخاڵ لە شەقامی سالم کە کارمەندی کافتریاکە بووە لەلایەن کەسێکەوە بە چەکی جۆری (دەمانچە) تەقەی لێدەکرێت و گیان لەدەستدەدات.

پاش وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر دەستکرا بە لێکۆڵینەوەی وورد لە رووداوەکە و دەستکەوتنی سەرەداو لەسەر هەڵاتنی بکوژەکە بۆ دەرەوەی شاری سلێمانی، وەك ئەوەی ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، هێزەکانیان بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان توانیان دوای کەمتر لە دوو كاتژمێر تۆمەتباری رووداوەکە دەستگیربکەن و رووبەڕووی یاسای بکەنەوە.

ئاسایشی سلێمانی روونیشیكردەوە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەردەکەوێت کە رووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە بووە.

بابەتی پێشتر

تۆمەتباری رووداوی كوشتنەكەی سلێمانی دەستگیركرا

بابەتی دواتر

منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ لەناو قوتابخانەکەیدا تەقە لە مامۆستاکەی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share