یەكشەممەی داهاتوو مووچەی چوار وەزارەت دابەشدەكرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بڕیاریدا یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی چوار وەزارەت دابەشبكرێت.

وەزارەتەكە ڕایگەیاند، ڕۆژی یەكشەممە 12ی شوبات مووچەی مانگی كانوونی دووەمی وەزارەتەكانی (ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، پیشەسازی و بازرگانی، سامانە سروشتییەکان و گواستنەوە و گەیاندن) دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆش مووچەی مانگی كانوونی دووەمی وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری دابەشكرا.

سەرەڕای تێپەڕبوونی 10 ڕۆژی مانگی شوبات، هێشتا بەشێكی كەمی وەزارەت و فەرمانگەكان مووچەی مانگی ڕابردوویان وەرگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی کوردستان دەستلەکارکێشانەوەی ژمارەیەک پەرلەمانتار پەسەند دەکات

رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و داوای دەستلەکارکێشانەوەی ژمارەیەک پەرلەمانتار پەسەند دەکات. بڕیارە رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی…
Total
0
Share