منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ لەناو قوتابخانەکەیدا تەقە لە مامۆستاکەی دەکات

پۆلیس ڕووداوێکی تەقەکردنی لەناو قوتابخانەیەک راگەیاند کە لەلایەن منداڵێکی تەمەن شەش ساڵەوە بووە و تەقەی لە یەکێک لە مامۆستاکانی کردووە.

بەپێی پۆلیسی ئەمریکا لە قوتابخانەیەکی بنەڕەتی لە ویلایەتی ڤێرجینیا منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ تەقەی لە مامۆستاکەی کردووە و برینداری کردووە.

ئاماژە بەوە کراوە، برینی مامۆستاکە سەختە و لە ژێر چاودێریی چڕدایە.

پۆلیسی ئەمریکا ئەوەشی خستووەتەڕوو منداڵەکە ئێستا لەلای پۆلیس راگیراوە و مامۆستاکەش تەمەنی 30 ساڵە و ژیانی لە مەترسیدایە.

بەڕێوەبەری قوتابخانەکە دەڵێت، رووداوەکە شۆکی کردین، کۆمەڵگاکەمان پێویستی بەوەیە چاودێریی زیاتر بخرێتە سەر منداڵان گەنجان کە دەستیان نەگات بە چەک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتی هه‌واڵگریی ئه‌مریكا لەبارەی سەرچاوەی كۆرۆنا درایە بایدن

ده‌زگاكانى هه‌واڵگریی ئه‌مریكا، ڕاپۆرته‌كانیان سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك و سه‌رچاوه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى كۆرۆناوه‌ پێشكه‌ش به‌ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا كرد،…
Total
0
Share