یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاریدەكرێت
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ڕوونكردنەوە دەدات

بەرپرسێكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بینینی مانگ كۆدەبنەوە و ئەگەر دوای نوێژی ئێوارە”مەغریب” مانگ بینرا سبەینێ یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لیژنەی باڵای بینینی مانگ ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی كۆدەبنەوە و لە پارێزگاكانی هەرێم لیژنەی لاوەكیمان هەیە و ئەگەر لە هەر شوێنێكی هەرێمی كوردستان مانگ بینرا سبەینێ شەممە كە دەكاتە 2ی نیسان یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەبێت.

بەرپرسەكەی وەزارەت وتی، “ئەگەر ئێوارەی ئەمڕۆ مانگ نەبینرا سبەینێ تەواوكەری مانگی شەعبان دەبێت و ئەمڕۆ 29ی مانگی شەعبانە و ڕۆژی یەكشەممە یەكەم ڕۆژی مانگی مانگی ڕەمەزان دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاروان ئەنوەر: بڕیاری داخستنی NRT لەم کاتەدا کە هەموو کورد یەکدەنگ بوو نیگەرانییەکی گەورە دروستدەکات

سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیاری داخستنی نووسینگەکانی کەناڵی NRT لە هەولێر و دهۆک، بەبێ پرسکردن…
Total
0
Share