كەشناسیی هەرێم: بارینی بەفر و باران بەردەوام دەبێت

بەپێی پێشبینییەكان ئەمشەو باران و بەفربارین لە هەندێك ناوچەی هەرێم بەردەوام دەبێت، سبەینێش بارانبارین هەندێك لە ناوچەكان و بەفریش ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ئەمشەو ئەگەرى نمەباران هەیە لە ناوچەکانى رۆژهەڵات و باکوورى رۆژهەڵاتى هەرێم، هەروەها بەفرێکى کەم لە ناوچە سنوورییەکانى هەرێم دەبارێت لەگەڵ دروستبوونى تەمومژ لە کاتەکانى بەیانى زوودا لە ناوچەى جیا جیا.

سەبارەت بە سبەینێش روونیكردەوە، پێشبینی دەكرێت ئاسمانى هەرێم هەورى تەواو بێت لەگەڵ دەسپێکردنى نمەباران لە کاتەکانى نیوەڕۆدا پاشان رێژەی باران بارین زیاتر دەبێت و زۆربەى ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە، هاوکات بارستە هەوایەکى ساردى لەگەڵ دەبێت و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و پلەکانى گەرما زیاتر روو لە دابەزین دەکات.

بارانى 12 کاتژمێرى رابردوو:
پیرمام 0.1 ملم
سلێمانى 2.3 ملم
چەچەماڵ 0.5 ملم
بامەرنێ 0.4 ملم
دەربەندیخان 0.6 ملم
حاجى ئۆمەران 4.4 ملم
هەڵشۆ 0.4 ملم
سۆران 0.2 ملم

بابەتی پێشتر

ئەنجامدانی یۆگا فشاری خوێن كۆنتڕۆڵ دەكات

بابەتی دواتر

پاریس.. یاریزانێكی تۆپی پێ بە 100 كیلۆگرام كۆكایینەوە دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چارەسەری كێشەی مووچە راگەیەندرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە خشتەكانی بودجەی ئەمساڵدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بابەتی خەرجیی كرداری( ئینفاقی فیعلی)…
Total
0
Share