پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێك بە تۆمەتی تەقەكردن رادەگەیەنێت و دەڵێت، دوو چەكی جۆری دەمانچە و كڵاشینكۆف-ی پێگیراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی تۆمەتبارێک لەناو شاری سلێمانی تەقەیکرد، دواتر هێزەکانی پۆلیس شوێن دەنگی تەقەکە کەوتن و سەرەنجام توانرا تۆمەتبار لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانیەوە دەستگیربكرێت.
لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستگیرا بەسەر دوو چەکدا لە جۆری دەمانچە و کڵاشینکۆف، هەروەها ئوتۆمبێلێکیش کە بە تۆمەتبار بووە، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی پێداوە.
دەشڵێت، تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 15 لە یاسای چەک راگیراوە و لەلایەن بنکەی پۆلیسی بەختیارییەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.