دوو گۆشتفرۆش ئەسپیان سەربڕیوە و دەستگیركران

دوو گۆشتفرۆش لە سلێمانی دەستگیركران كە ئەسپیان سەربڕیوە و هەوڵیانداوە بە ناوی گۆشتی گوێرەكەوە بیفرۆشن بە هاوڵاتییان.

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشكرایكرد، بە بڕیاری دادوەر و لەسەر راپۆرتی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، دوو گۆشتفرۆش دەستگیركران كە ئەسپێكیان سەربڕیوە و ویستوویانە گۆشتەكەی ساغبكەنەوە، فەرمانی دەستگیركردن بۆ دوو كەسی تریش دەرچووە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا نوێنەرانی لیژنە هاوبەشەكان روونیانكردەوە، دوو گۆشتفرۆشەكە دوای سەربڕینی ئەسپەكە، گۆشتەكەیان كردووە بە قیمە و ئامادەیان كردووە بۆ فرۆشتن، بەڵام پێش ساغكردنەوەی دەستگیركراون.

نوێنەرانی لیژنە هاوبەشەكان هۆشداریشیان دا بە هاوڵاتییان لەوەی خۆیان لە گۆشتی سەرشەقام دووربگرن و تا دڵنیانەبنەوە لەوەی گۆشتەكە بە فلتەری لایەنی پەیوەندیداردا تێپەڕبووە نەیكڕن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا: لە هەرێمی کوردستان ڕێژەی شێرپەنجە لەناو منداڵاندا زیادیکردووە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایدەگەیەنێت، لە هەرێمی کوردستان ڕێژەی شێرپەنجە لەناو منداڵاندا زیادیکردووە و هۆکارەکەشی پیسبوونی ژینگەیە. د. یاد…
Total
0
Share