ماسییەكی تونە بە زیاتر لە چارەكێك ملیۆن دۆلار فرۆشرا

ماسییەكی تونە بە زیاتر لە 270 هەزار دۆلار فرۆشرا لەو زیادكردنە ساڵانەیەی لە تۆكیۆ بەڕێوەچوو، فرۆشتنەكە ژمارەی پێوانەیی نییە، چونكە پێشتر ماسییەكی تونە بە زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.

ماسییەكە، كە لە جۆری تونەی پەل شین-ە، بە 36 ملیۆن یەن (273 هەزار دۆلار) فرۆشرا لە یەكەم زیادكردنی ئەمساڵدا كە دوێنێ پێنجشەممە لە بازاڕی ماسی لە تۆكیۆ-ی پایتەختی ژاپۆن بەڕێوەچوو.

میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردەوە نرخی ماسییەكە گەیشتووەتە زیاتر لە دوو هێندە بەراورد بە ساڵی رابردوو، دوای ئەوەی پیشەسازیی چێشتخانە و ماددە خۆراكییەكان رووی لە باشبوونەوە كردووە لە پاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە.

كێشی ماسییەكە 212 كیلۆگرام-ە و لەلایەن بەلەمێكەوە لە نزیك بەندەری ئوما لە كەرتی ئەوموری باكووری رۆژهەڵاتی ژاپۆن راوكراوە.

چێشتخانەی (ئەونۆدیرا)ی تایبەت بە سوشی و هەڵگری ئەستێرەی میشلان ماسییەكەی كڕیوە.

ئەكیفومی ساكاگامی، گەورە شێفی چێشتخانەكە رایگەیاند، ماسییەكە “سەرجەم تایبەتمەندییەكانی تونەیەكی باشی تیایە”.

لە ساڵی 2019شدا خاوەنی ئەو چێشتخانەیە بڕی 3.1 ملیۆن دۆلاری بە ماسییەكی هاوشێوە دا.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هەولێر روونكردنەوە لەسەر رووداوی كوشتنی كچە 15 ساڵانەكە دەدات

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی: گۆڕاوێكی كۆرۆنا ئاسانتر لە هەموو جۆرەكانی پێشوو بڵاودەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کیلۆپاترا رەشپێست بووە؟

ماوەی چەند رۆژێکە فیلمێکی بەڵگەنامەیی لە پێگەی نێتفلێکس بڵاوبووتەوە لەبارەی ژیانی شاژنە کیلۆپاترا کە لەلایەن ئەکتەرێکی رەشپێستەوە رۆڵی…
Total
0
Share