پۆلیسی هەولێر روونكردنەوە لەسەر رووداوی كوشتنی كچە 15 ساڵانەكە دەدات

هێزەكانی پۆلیسی هەولێر

پۆلیسی هەولێر رووداوی كوشتنی كچێك لەلایەن باوكییەوە پشتڕاستدەكاتەوە و دەڵێت، دوای ئەنجامدانی تاوانەكە رایكردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەكانیان ئاگاداركرایەوە لە بوونی رووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی موفتی.

دەشڵێت، دوای گەیشتنی هێزێکی لێکۆڵینەوە بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کچێک بەناوی (رەها ب. ف.) بەدەستی باوکی کوژراوە.

پۆلیسی هەولێر ئاشكراشیكردووە، باوکی یەکێک بووە لە بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر و دوای ئەنجامدانی تاوانەکە لە شوێنی رووداو رایکردووە.

لەکاتی ئێستادا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار بۆ ئەوەی رادەستی یاسای بکات.

بابەتی پێشتر

ڕۆناڵدۆ ناتوانێت یاریی بکات

بابەتی دواتر

ماسییەكی تونە بە زیاتر لە چارەكێك ملیۆن دۆلار فرۆشرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share