کیلۆپاترا رەشپێست بووە؟

ماوەی چەند رۆژێکە فیلمێکی بەڵگەنامەیی لە پێگەی نێتفلێکس بڵاوبووتەوە لەبارەی ژیانی شاژنە کیلۆپاترا کە لەلایەن ئەکتەرێکی رەشپێستەوە رۆڵی دەگێڕدرێت و ئەمەش کاردانەوەی میسری لێکەوتەوە.

وەزارەتی شوێنەواری میسر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، “دەرخستنی شاژنە کیلۆپاترا وەک ئەفریقی و رەشپێست تێکدانی مێژووە و ساختەکردنی راستییەکانە، چونکە بەڵگەنامە مێژووییەکان دەیسەلمێنن ئەو شاژنە رەشپێست نەبووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “شاژنە کیلۆپاترا رووخسارێکی یۆنانی هەبووە، پێستی سپی و لووتی درێژ و لێوی باریک بووە، هۆکاری ئەمەش ئەوە بووە رەچەڵەکی ئەو شاژنە مەکدۆنی بووە و دواتر هاتوونەتە میسر”.

بەپێی بەڵگەنامە مێژووییەکان شاژنە کیلۆپاترای حەوتەم، لە ساڵی 69 ی پێش زایین لە میسر لەدایکبووە، خێزانەکەی بۆ ماوەی 300 ساڵ حوکمی میسریان کردووە، کە سەرەتا لە شا بەتلیمۆسەوە دەستیپێکردووە، کە یەکێک بوو لە سەرکردە مەکدۆنییەکانی سوپای ئەسکەندەری گەورە، لەدوای مردنی ئەویش بنەماڵەی بەتلیمییان لە میسر دامەزراندووە.

بابەتی پێشتر

تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بڕێك ماددەی هۆشبەری پێبووە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا پێگەی کورد لە عێراقدا لاواز بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share