نەکەی هێلکە بشۆیتەوە مەترسیدارە

تەبەقی هێلکە

یەکێک لە خووە رۆژانەکانی هەریەکێکمان کە دەکرێت مەترسیی گەورە دروستبکات شتنەوەی هێلکەیە بەرلەوەی هەڵیانگرین، بەڵام شارەزایان هۆشداری دەدەن لە مەترسییەکانی و ئامۆژگاریمان دەکەن، دووربکەوینەوە لێی.

شارەزایان دەڵێن، شتنەوەی هێلکە مەترسیدارە و رێژەی میکرۆب لەناو هێلکەکەدا زیاتر دەکات، ئامۆژگاریی شارەزایان ئەوەیە کە رێگەی دروست بۆ هەڵگرتنی هێلکە سڕینەوەیەتی بە پارچەیەک کە بە کەمێک سرکە تەڕکرابێت.

ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە تەنکیی توێکڵی هێلکە و بوونی کونیلەی زۆر ورد لە توێکڵەکەیدا وادەکات لەکاتی شتنەوەیدا ئەو میکرۆبە زۆرانەی لەسەر توێکڵەکەی هەن بچنە ناو هێلکەکەوە بۆیە دووربکەوەرەوە لە شتنەوەی هێلکە.

هەروەها هۆشداری دەدەن لە بەکارهێنانی دەفر و کەلوپەلی ئەلەمنیۆم بۆ کوڵاندنی هێلکە

جەختدەکەنەوە کە سەلامەتترین کەلوپەل ستیلەکانن، ئەلەمنیۆم و تیڤاڵ دەبێت هەموو شەش مانگ جارێک بگۆڕدرێن.

 

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم کۆتاییهاتنی وەرزی گەرمای راگەیاند

بابەتی دواتر

بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان بە شێوەیەکی سەیر دەستگیردەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share