كەشناسیی هەرێم: بەفر و بارانبارین بەردەوامدەبێت و پلەكانی گەرماش نزمدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتيی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، “ئەمڕۆ و سبەینێ بەفر و بارانبارین لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامدەبێت و لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەكی سارد بۆ سەر ناوچەكەمان بە شێوەیەكی گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و پلەكانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەكەن”.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمەباران بە شێوەی پچڕپچڕ لە هەندێك كات و ناوچەی جیاواز دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەینێ شەممە لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەكی سارد بۆ سەر ناوچەكەمان بە شێوەیەكی گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و پلەكانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەكەن، بارانبارین لە زۆربەی ناوچە جیاجیاكان بەردەوامدەبێت كە زۆرترین ڕێژەی دابارینیش لە سنووری ئیدارەكانی راپەڕین و سۆران دەبێت، هەروەها بەفربارین لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان دەبێت.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر/ 12 پلەی سیلیزی

سلێمانی/ 12 پلەی سیلیزی

دهۆك / 14 پلەی سیلیزی

كەركوك/ 10 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە/ 9 پلەی سیلیزی

زاخۆ/ 13 پلەی سیلیزی

سۆران / 5 پلەی سیلیزی

گەرمیان/ 10 پلەی سیلیزی

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ جامی کەنداو دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

هەولێر.. لەكاتی دزینی ئۆتۆمبێلێكدا تۆمەتبارێك دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشناسیی سلێمانی: بارانبارین دەستپێدەكات و پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی سلێمانی رایدەگەیەنێنت، “بارانبارین دەستپێدەكات و پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە”. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست…
Total
0
Share