گەڕان بە دوای تەرمی گەنجەكەی دەربەندیخان بەردەوامە

قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، گەڕان بە شوێن تەرمی گەنجێكی قەزاكە لە دەریاچەی دەربەندیخان بەردەوامە.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە نزیك گوندی عازەبان لەسەر دەریاچەی دەربەندیخان بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمەكەیانەوە سێ گەنج كەوتنە ناو ئاوی دەریاچەكە و بووە هۆی خنكانی گەنجێكی شاری دەربەندیخان و دوو گەنجەكەی دیكە بە مەلەكردن رزگاریان بوو.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە دوای ئاگاداربوون لە رووداوەكە تیمەكانی بەرگریی شارستانی و ژێرئاوگەڕ (غواس) چوونە شوێنی ڕووداوەكە و پرۆسەی گەڕان بە دوای تەرمی گەنجەكەدا بەردەوامە، بەڵام بەداخەوە بەهۆی قوڵی زۆری شوێنەكە تائێستا نەتوانراوە تەرمەكە بدۆزرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدوڵا مەلا نوری: ئایا ئەو هەڵایەی کە ئەوان گێڕایان بۆ سفرکردنەوەی ڕۆڵە مێژووییەکەی خەڵکی سلێمانی نەبوو لە پرسی ڕۆژئاڤا؟

عەبدوڵا مەلا نوری، چالاکوانی سیاسی، نووسینێکی سەبارەت بە پرسەکەی شەهید غەزال مەولان بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، کە خودی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی راپەڕین: ژمارەیەک دەرمانخانە سزادران و داخران

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیەنێت، بەهۆی سەرپێچییەوە، چەند دەرمانخانە و نۆرینگەیەک سزادران و داخران. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕیندا…
Total
0
Share