ئەمڕۆ جامی کەنداوی 25 لە عێراق و لە شاری بەسڕە دەستپێدەکات.
هەشت هەڵبژاردە بەشداریان کردووە و کراون بە دوو کۆمەڵەوە
کۆمەڵەى یەکەم، یەمەن و سعودیە و عێراق و عومان لەخۆ دەگرێت.
کۆمەڵەى دووەمیش هەریەک لە هەڵبژاردەکانی کوەیت و قەتەڕ و بەحرەین و ئیمارات دەگرێت.
ئەمڕۆ دوو یاریی ئەنجام دەدرێن
کاتژمێر 7 عێراق بەرامبەر عومان یاریی دەکات
کاتژمێر 9:45 خولەک یەمەن و سعودیە ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە.
کوەیت زۆرترین جار بووەتە پاڵەوانی ئەم جامە و 10 جار ناسناوەکەى بەدەستهێناوە، عێراقیش سێ جار بووەتە پاڵەوان.