(NBA) فینێکس لەگەڵ واریەرز چووە لوتکە و لەیکەرز دۆڕاندنی تۆمارکرد

تیمی فینێکس سەنز لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی 36ی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا بردنەوەی بەرامبەر ئۆکلاهوما سیتی ساندەر تۆمارکرد.

فینێکس بە ئەنجامی (97-115) لەدەرەوەی یاریگای خۆی بردنەوەی بەرامبەر ئۆکلاهوما تۆمارکرد، بەو بردنەوەیەش توانی لەگەڵ تیمی گۆڵدن ستەیت واریەرز هاوتا ببێتەوە و لوتکەی ڕیزبەندیی جەمسەری خۆرئاوای (NBA) بگرێت.

لەلایەکی دیکەوە، تیمی لۆس ئەنجلس لەیکەرز لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی دیکەشدا بەرامبەر مێمفیس گریزلیز بە ئەنجامی (104-99) دۆڕاندنی تۆمارکرد، لەو یارییەدا لیبرۆن جەیمسی ئەفسانە 37 خاڵی بۆ تیمی لەیکەرز تۆمارکرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە سەرخستنی تیمەکەی.

ئەنجامەکانی دیکەش بەم جۆرە بوون:

نیویۆرک نیکس 94-85 دیترۆیت پیستۆنز

چارلۆت هۆرنێتس 116-108 ئیندیانا پیسەرز

لۆس ئەنجلس کلیپەرز 91-82 بۆستن سێڵتیکس

ئەتلانتا هوکس 117-131 چیکاگۆ بوڵز

یوتا جاز 120-105 پۆرتلاند ترەیڵ بلایزەرز

داڵاس ماڤرێکس 94-95 ساکرامینتۆ کینگز

بابەتی پێشتر

بۆچی گۆڵی پێناکرێت؟ مانێ نۆ یارییە گۆڵێکی تۆمارنەکردووە

بابەتی دواتر

کۆرۆنا گەورەکانی ئیسپانیای پەکخستووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەك چانسی تر بۆ دێمبلی

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بەرشلۆنە، داوای لە ئەلیمانی بەڕێوەبەری كارەكان و لاپۆرتای سەرۆك كردووە یەك چانسی تر بدەنە دێمبلی…
Total
0
Share