عێراق داوای پارەی بەشەخۆراكی مانگانە لە هەرێم دەكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق داوای ئەو بڕە پارەیە لە هەرێم دەكاتەوە كە لەبەرامبەر بەشەخۆراكی مانگانە لەلایەن بریكارەكانی خۆراكەوە لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت و جەختیشدەكاتەوە، “هەرچەندە بڕە پارەكە كەمە، بەڵام دەبێت بگەڕێندرێتەوە بۆ عێراق”.

كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، گلەیی و گازندە لە بەرپرسانی عێراق كراوە كە مانگانە بەشەخۆراكی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان لەكاتی خۆیدا ڕەوانە ناكەن یاخود بڕێكی كەمتر رەوانە دەكرێت، لە بەرامبەردا رایانگەیاندووە، دەبێت لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە ئەو بڕە پارەیەی لە هاوڵاتییان لە بەرامبەر بەشەخۆراكی مانگانە لەلایەن بریكارەكانی خۆراكەوە وەردەگیرێت بگەڕێندرێتەوە بۆ عێراق”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو بڕە پارەیەی لەلایەن بریكارەكانی خۆراكەوە وەردەگیرێت لەبەرامبەر كرێی گواستنەوە و چەند تێچوویەكی دیكە خەرجدەكرێت، بەڵام بەشێك لە بەرپرسانی عێراق ئەو بیانووەیان هەبووە كە ئەو بڕە پارەیەی لە لایەن بریكارەكانەوە وەردەگیرێت بۆ حكومەتی عێراق ناگەڕێندرێتەوە.

بابەتی پێشتر

بە ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبێلێك لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە سلێمانی وەرگەڕا و گڕیگرت

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) مانچستەر سیتی لووتکەی پریمەرلیگی لە چێڵسی بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، كەسێك بە تۆمەتی دزینی 7 ئۆتۆمبێل و چەندین ساڵانەی ئۆتۆمبێل دەستگیركرا. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share