(ڤیدیۆ) مانچستەر سیتی لووتکەی پریمەرلیگی لە چێڵسی بردەوە

یانه‌ی مانچستەر سیتی یاریی هەفتەی (19)ی خولی نایابی ئینگلیزی به‌رامبه‌ر چێڵسی ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌ی تۆمار کرد.

ئەمشه‌و پێنجشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (19) خولی نایابی ئینگلتەرا “پریمه‌رلیگ”، یانەی چێڵسی له‌ “ستامفۆرد بریج” میوانداریی یانه‌ی مانچستەر سیتی کرد.

یارییەکە بە ئه‌نجامی گۆڵێکی بێبه‌رامبه‌ر له ‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی پێپ گواردیۆلا کۆتاییهات.

گۆڵه‌کەی “سیتیزنس” له‌ خوله‌کی 63 له‌لایه‌ن ڕیاز مەحریزەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مان سیتی به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 39 خاڵ لە ‌پله‌ی دووەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ جێگیربوو، لەبەرامبەردا چێڵسی بە 25 خاڵەوە چووە پلەی دەیەم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆدیگارد به‌ (28) خوله‌ک ئیسکۆی تێپه‌ڕاندووه‌ و ده‌رگا به‌ ڕوویدا کراوه‌یه‌

ئه‌ستێره‌ی لاوی نه‌رویجی، مارتن ئۆدیگارد ئاستی کێبڕکێی ناوه‌ندکارانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی به‌رزکردووه‌ته‌وه‌ و چاوه‌ڕوانده‌کرێت له‌ داهاتوودا ببێته‌ خاڵی…
Total
0
Share