“فیفا” وادەی تیروپشکی جامی جیهانی یانەکانی ڕاگەیاند

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان “فیفا”، وادەی تیروپشکی وەشانی (19)ی مۆندیالی یانەکانی ئاشکراکرد.

مۆندیالی یانەکان لە ڕێکەوتی (1) تاوەکو (11)ی شوباتی 2023 بە بەشداریی حەوت یانە لە مەغریب بەڕێوەدەچێت.

بە بڕیاری “فیفا”، تیروپشکی پاڵەوانێتییەکە لە ڕێکەوتی (13)ی مانگی کانونی دووەم (ئەم مانگە) لە ئەکادیمیای محەمەدی شەشەم بۆ تۆپی پێ لە شاری ڕیبات لە مەغریب ئەنجامدەدرێت.

ئەو یانانەی کە بەشداری مۆندیالی یانەکان دەکەن، بریتین لە: ئەهلی (میسڕ)، هیلال (سعوودیە)، ئۆکلاند سیتی (نیوزلەندا)، فلامینگۆ (بەڕازیل)، ڕیاڵ مەدرید (ئیسپانیا)، سیاتڵ ساوندەرز (ئەمریکا)، ویداد (مەغریب).

یانەی چێڵسی دوایین پاڵەوانی جامی جیهانی یانەکانە، کە وەرزی ڕابردوو لە ئەبوزەبی – ئیمارات ئەنجامدرا.

بابەتی پێشتر

چێڵسی بە "کاش" و ئاڵوگۆڕ لە کڕینی ئینزۆ شکستیهێنا

بابەتی دواتر

وەزیری دارایی چەند بڕیارێکی لەبارەی خانەنشینانی سلێمانی دەرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share