دانوستاندنی نێوان ناگیسلمان و پاریس شکستیهێنا

دانوستاندنەکان لە نێوان یانەی پاریس سان جێرمان و جولیان ناگیلسمانی ڕاهێنەری ئەڵمانی شکستیهێنا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “لیکیپ”ی فەرەنسی، ئیدارەی پاریس سان جێرمان زیاتر لە مانگێکە سەرقاڵە بە دانوستاندن لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی جولیان ناگیلسمان، بەڵام لە کۆتاییدا ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە تەواوی مەرج و خواستەکانی یانەکەی فەرەنسای ڕەتکردووەتەوە و ئامادە نەبووە پەیوەندییان پێوەبکات.

لە ئێستادا ئیدارەی پاریس هەوڵەکانی بە ئاراستەی لویس ئێنریکی و تیاگۆ مۆتا دەستپێکردووە، کە یەکەمیان بێکارە و چاوەڕوانی ئۆفەرێکی گونجاوە، دووەمیشیان ڕاهێنەری یانەی بۆلۆنیای ئیتاڵییە.

ڕۆژنامەی لیکیپ نووسیویەتی، ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمان درێژە بە کارەکانی کریستۆف گالتیێری فەرەنسی نادات، بۆ پرۆژەی نوێی یانەکە پێویستیان بە ڕاهێنەرێکی گەورەترە کە بتوانێت ناسناوە ئەوروپییەکان بچنێتەوە.

بابەتی پێشتر

نوێترین چاوپێکەوتنی عوسمان دێمبلی

بابەتی دواتر

لە رێگەی بۆشایی ئاسمانەوە ئینتەرنێت دەگاتە ناوچە جیاوازەکانی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ پێنجه‌م بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر لیسته‌ر سیتی تۆمارکرد

یانه‌ی ئارسیناڵ به‌رده‌وامه‌ له‌زنجیره‌ی بردنه‌وه‌کانی و له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 29ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی لیسته‌ر سیتی بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌…
Total
0
Share