چێڵسی بە “کاش” و ئاڵوگۆڕ لە کڕینی ئینزۆ شکستیهێنا

یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە دانوستاندن بۆ گواستنەوەی ئینزۆ فێرناندێزی ئەرجەنتینی کشایەوە، دوای ئەوەی سەرجەم هەوڵەکان بۆ ئەو مەبەستە شکستیهێنا.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی ” زە سەن”، بەڕێوەبەرانی یانەی چێڵسی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوایین ئۆفەریان بە بڕی (79) ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ئینزۆ فێرناندێز پێشکەشی یانەی بەنفیکا کردووە، بەڵام یانە پۆرتوگالییەکە ڕەتیکردووەتەوە بە کەمتر لە (127) ملیۆن دەستبەرداری پاڵەوانی مۆندیال ببێت.

هەوڵی دووەمی “بلوزی لەندەن” بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ئینزۆ بووە بەرامبەر بە (79) ملیۆن و حەکیم زەیاش بە خواستن بۆ وەرزێک، ئەم هەوڵەش ڕەتکراوەتەوە.

لە وەڵامی ڕەتکردنەوەکانی بەنفیکا-دا، ئیدارەی نوێی چێڵسی ئامادە نەبووە (127) ملیۆن پێشکەش بکات و کشانەوەیان لە دانوستاندەکان ڕاگەیاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس چواره‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌کی به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (13)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، له‌ یاریی لووتکه‌دا یانه‌ی یوڤانتۆس بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئینته‌ر…
Total
0
Share