وەزیری دارایی چەند بڕیارێکی لەبارەی خانەنشینانی سلێمانی دەرکرد

ئاوات شێخ جەناب

وەزیری دارایی هەرێم چەند بڕیارێکی لەبارەی خانەنشینانی سلێمانی دەرکرد و بەڵێنیدا پێداویستییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سلێمانی دابینبکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە، “لە میانەی سەردانە دوو رۆژەییەکەی بۆ سلێمانی ئاوات شێخ جەناب بڕیاریداوە بینای بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سلێمانی بە تەواوی تەرخانبکرێت بۆ خانەنشینیی و کاربکرێت بۆ کارئاسانی مامەڵە و سەردانی خانەنشینان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە”

ئاماژەی بەوەش کرد، “بڕیاریداوە هەریەک لە بانکی باخان و بانکی کوردسات تێکەڵبکرێن و لە چوارچێوەی یەک بانکدا ئیشوکارەکانیان رێکبخرێتەوە، سەرجەم دۆسییەی خانەنشینان بە دیجیتاڵی بکرێت و شێوازی نوێ لە ئەرشیفکردنی دۆسیە و دیکۆمێنتەکان کارا بکرێت”.

ئاشکراشیکرد، “وەزیری دارایی و ئابووری داوایکردووە بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچەی خانەنشینان و دروستکردنی کارتی زیرەکی مووچەکانیان کە وەزارەتی دارایی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم دەستیپێکردووە، قۆناغەکانی کاراتر و تەواو بکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: شۆفێران پابەندی ئەو خێراییە بن کە بۆیان دیاریکراوە تا لە سزای دارایی بەدووربن

هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو ئامارەی لەبارەی تۆمارکردنی سزای سەرپێچی کامێرای پۆینت تو پۆینت بڵاوکراونەتەوە هەڵەن، داواشدەکات شۆفێران پابەندی…
Total
0
Share