تین هاگ بۆ (5) یاریزانی مان یونایتد: فریای ڕاشفۆرد بکەون

ئێریک تین هاگ، ڕاهێنەری هۆڵەندیی یانەی مانچستەر یونایتد، داوای لە پێنج یاریزانی پێکهاتەی کردووە لە تۆمارکردنی گۆڵدا هاوکاری مارکۆس ڕاشفۆرد بکەن.

مارکۆس ڕاشفۆرد لەم وەرزەدا (27) گۆڵی تۆمارکردوە و گۆڵکاری مانچستەر یونایتدە، نزیکترین ڕکابەر لێیەوە برونۆ فێرناندێزی پۆرتوگالییە کە خاوەنی (10) گۆڵە، واتا جیاوازییەکە (17) گۆڵە.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی نووسیویەتی، ئێریک تین هاگ پێیوایە ئەرکی تۆمارکردنی گۆڵ بەتەنها کەوتووەتە سەرشانی ڕاشفۆرد، ئەوەش لە ڕووی وەرزشی و تەکتیکییەوە زیان بە یانەکە دەگەیەنێت.

ڕاهێنەرەکە داوای لە مارتیال، ئانتۆنی، سانچۆ، ماکتۆمینای و ڤیگۆریست کردووە، زیاتر هەوڵبدەن لە بابەتی تۆمارکردنی گۆڵدا بەرەوپێش بچن، ببنە هاوکارێکی کارای ڕاشفۆرد بۆ ئەوەی ڕکابەران سەرنج نەخەنە سەر جموجۆڵەکانی لەنێو یاریگادا.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید چۆن خۆی نوێ دەکاتەوە؟

بابەتی دواتر

مایکڵ رۆبن: بۆ مەسرور بارزانی داهاتوو خراپترە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share