زیاتر لە 700 هەزار كەس لە ئینگلتەرا و وێلز بێ گەرمكەرەوە دەمێننەوە

بەپێی ئامارەكانی نوسینگەی ئاماری نیشتمانیی بەریتانی زیاتر لە 700 هەزار كەس لە ئینگلتەرا و وێلز لەم زستانەدا بێ گەرمكەرەوەی ناوەندی دەبن لە ماڵەكانیاندا.

بەپێی ئامارەكان، ئەم ژمارەیە دەچێتە پاڵ نزیكەی 367 هەزار خێزان كە غاز یان كارەبا بۆ گەرمكردنەوەی ماڵەكانیان بەكارناهێنن، لە هەموو ساڵێكیشدا، نزیكەی 10 هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی خانووی سارد یان شێدار تۆماردەكرێن.

لای خۆیانەوە كۆمەڵە خێرخوازییەكان هۆشدارییاندا لەوەی گەورە ساڵان لە زۆرێك لە دۆخەكاندا پێویستە لەسەریان لەو جۆرە خانووانەدا بژین كە “نەگونجاوە بۆ نیشتەجێبوون”.

بەپێی رووپێوییەكی زیاتر لە 200 پێگەیشتوو لەلایەن كۆمپانیای ( Comparethemarket)، %36ی خێزانەكان ئەوانەی منداڵیان هەیە ئەوپەڕی هەوڵەكانیان لەپێناو دانی پارەی وزەدایە.

بابەتی پێشتر

کام گرووپی خوێن زۆرترین مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی مێشکی لەسەرە

بابەتی دواتر

لێکۆڵینەوەیەکی بەریتانی: 82% ی درۆنەکانی ئێران دروستکراوی ئەمریکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share