بەریتانیا تووشبوونی شا چارلز بە شێرپەنجە رادەگەیەنێت

شانشینی یەكگرتوو تووشبوونی پادشای وڵات بە نەخۆشیی شێرپەنجە رادەگەیەنێت.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، چارلزی سێیەم-ی پادشای بەریتانیا تووشی نەخۆشییەكە بووە و بە رەسمی لەلایەن شانشینەوە ئاشكراكراوە.

ئەوەشی لەكاتێكدایە مانگی رابردوو شا چارلز مەبەستی وەرگرتنی چارەسەی هەڵاوسانی پرۆستات رەوانەی نەخۆشخانە كرا و پێشتر لەلایەن کۆشکی باکینگهام_ەوە هەواڵی رەوانەكردنەكەی بڵاوكرایەوە.

هەر ئەوكات میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، پادشا سوورە لەسەر ئەوەی وردەکاریی چارەسەرییەکانی بڵاوبکاتەوە بە ئامانجی هاندانی پیاوانی دیکە کە هەمان نیشانەی نەخۆشییەکەی ئەویان هەیە تا سەردانی نەخۆشخانە بکەن و پشکنینی پێویست بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسماعیل بەقائی: لە سویسرا لەسەر هەنگاوە بنچینەییەکان ڕێککەوتین

ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران ڕایگەیاند، بە سەرپەرشتیی وڵاتانی نێوەندگیر، میکانیزمێکی نوێ بۆ چاودێریکردنی کۆتاییهێنان بە شـ.ـەڕی…
Total
0
Share