بەهۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و بەردەوامیی بارینی بەفرەوە پشووی فەرمی لە ناوەندەكانی خوێندنی قەزای پێنجوێن راگەیەنرا.
زانا رەحمان، قائیمقامی پێنجوێن رایگەیاند، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەردەوامبوونی بارینی بەفر لە سنووری قەزاکەیاندا، بە راوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن بڕیاریانداوە سبەینێ پێنجشەممە 4ی كانونی دووەم پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم خوێندنگاکانی سنووری هەردوو ناحیەی گەرمک و ناڵپارێز و ناو قەزای پێنجوێن.