مەسرور بارزانی: ڕێز لە سیستەمی دادوەری بگرن

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و داوایكرد ڕێز لە سیستمی دادوەریی هەرێمی كوردستان بگیرێت.

كەمێك لەمەوبەر، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێكدا كە لە تویتەر بڵاویكردەوە ڕایگەیاند، “داوا لە هەموو لایەک دەکەم ڕێز لە سیستەمی دادوەریی لە هەرێمی کوردستان بگرن بۆ ئەوەی بتوانێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بێ دەستوەردان کارەکانی ئەنجام بدات.”

پەیامەكەی مەسرور بارزانی دوای ئەوە دێت كە دوێنێ پێنجشەممە 19ی شوبات، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی لەبارەی بڕیارەكانی دادگا سەبارەت بە بەشێك لە زیندانیكراوانی بادینان بڵاوكردەوە.

لە پەیامەكەیدا نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاندبوو، “بڕیاری دادگا بۆ سزادانی چەند ڕاگیراوێک نيگه‌رانى دروست کردووە، بەڵام ئەوە دوا بڕیار نییە، بەپێی یاسا، مافى سزادراوانه‌ تانە لە بڕیاره‌كە بده‌ن، دادگای پێداچوونەوەش ئەرکیەتی بە پشتبەستن و ڕێزگرتن لە یاسا و مافەکانی مرۆڤ و مافی یاسایيی سکاڵالێکراو و سکاڵاکار، بە کەیسه‌كه‌دا بچێتەوە تا هەمووان هەست بکەن وەک یەک مافيان پارێزراوە”.

سەرۆکی هەرێم وتبووی، ” لای خۆمانەوە چاودێريی ئەو پرسە دەکەین، جەخت لە سەروەریی یاسا و ڕێزگرتن لە سەربەخۆیيی بڕیاری دادگا و لە پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ دەکەینەوە. دەبێت یاسا سەروەر بێت و هیچ لایەن و کەسێک مافی دەستوەردانیان لە کاروباری دادگادا نییە”.

لە درێژەی پەیامەكەیدا، سەرۆكی هەرێم ڕایگەیاندبوو، “گەلی كوردستان هه‌رگيز پاشەکشە لە ئازادی ناكات، ڕێگەش نادرێت ئازادى بۆ لەباربردنی خودی ئازادی، خراپ بەکاربهێنرێت، پاراستن و چەسپاندن و پەرەپێدانی ئازادی و دیموکراسی، بريتييه‌ له‌ سەروەريی یاسا و سەربەخۆیيی دادگا، سەربەخۆیيی دادگاش لە چۆنیەتيی کاری دادگا و دادوەرانەوە دەبینرێت، دادگا و دادوەرانى به‌ڕێز دەبێت شکۆی سەربەخۆییى خۆيان لەپێناو سه‌روه‌ريى یاسادا بپارێزن، تا شکۆی مرۆڤ و شکۆی وڵات لە سایەی شکۆی یاسادا پارێزراو بێت.”

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی لە عەلی باپیر و "كۆمەڵی دادگەریی كوردستان" دەكات

بابەتی دواتر

سلێمانی.. دوو تۆمەتبار دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێدەچێت ژەهرخواردکردنی کەسی دیکەش دەربکەوێت
مەلا بەختیار هۆکاری ژەهرخواردکردنی خۆی و بافڵ جەلال تاڵەبانی و وەستا حەسەن ئاشکرادەکات

مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسی و به‌رژەوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى، هۆکاری ژەهرخواردکردنی خۆی و بافڵ جەلال تاڵەبانی و وەستا…
Total
1
Share