خەلەكان سەوز دەكرێت

قۆناغی چوارەمی هەڵمەتی نیشتمانیی چاندنی یەك ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەچوارچێوەی پڕۆژەی ئاشتكردنەوەی سلێمانی و سەوزكردنی كوردستان، گەیشتە سنووری خەلەكان.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە سنووری هۆبەی دارستان و پاوانی خەلەكان هەڵمەتی چاندنی یەك ملیۆن نەمام لە دارستانەكانی ناوچەكە دەستیپێكرد.

هەر لەو بارەیەوە، هاوكار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، لە چەند رۆژی ڕابردوودا ئامادەكاریی و رێوشوێنەكانی چاندنی نەمام لە دارستانی خەلەكان دەستیپێكرد و دوای تەواوبوونی رێكارە زانستییەكان ئەمڕۆ هەنگاوی یەكەم لە هەڵمەتەكەمان راگەیاند و دەستمانكرد بە چاندنی نەمامەكان.

ئاشكراشیكرد، چەندین تیم لە سنووری هۆبە و پڕۆژە دارستانییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییمان لە شار و شارۆچكەكانی تر بەردەوامن لە كاركردن و لە ئامادەكاریدان تا هەنگاو بەهەنگاو كوردستانەكەمان سەوزتر و جوانتربكەین كە خەم و پەرۆشيی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانیش هەر لەو پێناوەدایە تا دارستانەكان بەرفراوانتر و ژینگەكەمان جوانتربكەین و جگە لە سەوزكردن بە هەمووان هەوڵی پاراستنی ئەو دارستانانەش بدەین كە هەن.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) میلان لە خولەکی (15)وە کۆتایی بە سالێرنیتانا هێنا

بابەتی دواتر

بەریتانیا خوێندنی وانەی بیركاری تا تەمەنی 18 ساڵی دەسەپێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بەهای دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕەكاندا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی، 100 دۆلار لەسەروو 157 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت. ئێوارەی…
Total
0
Share