بەریتانیا خوێندنی وانەی بیركاری تا تەمەنی 18 ساڵی دەسەپێنێت

سەرچاوەكان لە داونینگ ستریتەوە رایدەگەیەنن، ریشی سوناك، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ئامادەكاریدەكات بۆ ئاشكراكردنی پلانێكی بەرفراوانی خوێندن لەنێویاندا سەپاندنی خوێندنی ماددەی بیركاری لە وڵاتدا تا تەمەنی 18 ساڵی.

بەپێی بارەگای حكومەتی بەریتانیا، سوناك لە وتاری یەكەمیدا لەمساڵ، جەختدەكاتەوە لەسەر پێویستیی سەرلەنوێ پلاندارێژی لە بواری ژمێریاری.

سوناك دەیەوێت خوێندكاران جۆرێك لە جۆرەكانی وانەی بیركاری تا تەمەنی 18 ساڵی بخوێنن، لەگەڵ ئاشكراكردنی رێی دروست لەلایەن حكومەتەوە، لەوانەش توانا بنەڕەتییەكان لەو ماددەیەدا.

داونینگ ستریت دەڵێت، ئەو خوێندكارانەی بیركاری تا تەمەنی 18 ساڵی دەخوێنن، ئینگلتەرا هاوسەنگ و یەكسان دەكەنەوە لەگەڵ زۆرینەی وڵاتانی رێكخراوی هەماهەنگیی ئابوری و پەرەپێدانی، لەنێویشیاندا ئوسترالیا، كەنەدا، فنلەندا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ژاپۆن، نەرویج و ویلایەتە یەكگرتووەكان.

ئەمەش لەكاتێكدایە وڵاتەكە بەدەست كەمی مامۆستا و پسپۆڕی ئەو بوارەوە دەناڵێنێت.

بابەتی پێشتر

خەلەكان سەوز دەكرێت

بابەتی دواتر

بەفربارین لە چیاكانی گۆیژە و ئەزمەڕی سلێمانی دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share