(ڤیدیۆ) میلان لە خولەکی (15)وە کۆتایی بە سالێرنیتانا هێنا

لە چێوەی کێبڕکێکانی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئەی سی میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بردنەوەیەکی گرنگی بەرامبەر بە سالێرنیتانا تۆمارکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (16)ی خولی ئیتاڵیا، یانەی سالێرنیتانا لە یاریگای “ئاریکی” میوانداریی یانەی ئەی سی میلانی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی ستیفانۆ پیۆلی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “ڕۆسۆنێری” لە خولەکەکانی 10 و 15 لەلایەن ڕافائێل لیاو، ساندرۆ تۆنالی-یەوە تۆمارکران، گۆڵەکەی سالێرنیتانا لە خولەکی 83 لەلایەن فیدریکۆ بۆنازۆلی-یەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامەکە، میلان بە کۆکردنەوەی 36 خاڵ پێگەی خۆی لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی “کالچیۆ” بەهێزتر کرد، لە بەرامبەردا سالێرنیتانا بە 17 خاڵەوە چووە پلەی (12).

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی: بۆ ئەم وەرزە قیری سارد بۆ چاككردنی چاڵ و چۆڵی شەقامەكان بەكاردەهێنرێن

بابەتی دواتر

خەلەكان سەوز دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share