سەرباری بەڵێنی بەرپرسان دواكەوتنی مووچە بەردەوامە

سەرباری بەڵێنی بەرپرسانی حكومەتی هەرێم و كاربەدەستانی كورد لە پۆستە داراییەكانی حكومەتی عێراقدا بەوەی دواكەوتنی مووچە كۆتاییهاتووە، پرۆسەی دابەشكردنی مووچە ماوەی چەندین ساڵە دوادەكەوێت.

لە ساڵی 2014ـدا فازڵ نەبهەرێمیی كە ئەو كات بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق بوو، جەختیدەكردەوە لەوەی “لەمەودوا مووچەی خەڵكی كوردستان بە هیچ جۆرێك دواناكەوێت”.

ئەو كات فازڵ نەبی هۆكاری ئەو دڵنیاییەی لە كۆتاییهاتنی دواكەوتنی مووچە، بۆ ئەوە گەڕاندبووەوە كە وەزیرێكی كورد پۆستی وەزارەتی دارایی لە حكومەتی عێراق وەرگرتبوو.

جگە لە فازڵ نەبی، چەندین كاربەدەستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ماوەكانی رابردوودا دڵنیاییان بە فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان داوە كە چیتر مووچەكانیان دواناكەون و لە 25ـی هەموو مانگێكدا حكومەت مووچە دابەشدەكات.

سەباری هەموو ئەو دڵنیاییدان و بەڵێنانە، پرۆسەی دابەشكردنی مووچە ماوەی چەندین ساڵە دوادەكەوێت و مووچەی مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو، لە دوێنێ سێشەممەوە دەستكراوە بە دابەشكردنی و بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویكردووەتەوە، پرۆسەی دابەشكردنی مووچە تا 25ـی مانگە دەخایەنێت.

بابەتی پێشتر

لیڤەرپوڵ بۆ سێ هەفتە ڤان دایکی لەدەستدا

بابەتی دواتر

لە سەری ساڵدا 67 هەزار گەشتیار لە سلێمانی بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڵێنێك بە هێزەكانی ناوخۆ دەدرێت

جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پڕۆژەیاسای خانەنشینیی هێزەكانی ناوخۆ لە حكومەتەوە ئاراستەمان بكرێت هەوڵدەدەین كەمترین مووچە…
Total
0
Share