حكومەتی هیندستان بڕی 2 ملیۆن دۆلار پێشكەش بە ئاژانسێكی سەربە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات، مەبەست لەو هەنگاوەش بەهاناوەچوونی ئاوارە فەڵەستینییەكانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
سونێل كۆمار، نوێنەری هیندستان لە نەتەوەیەكگرتووەكان ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی كانونی یەكەم ڕایگەیاندووە، “حكومەتی هیندستان بڕی 2 ملیۆن دۆلار پێشكەش بە‘unrwa’ ئاژانسی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ بەهاناوەچوونی فەڵەستینییەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات”.
ئەوەش خراوەتەڕوو، مەبەست لەو هەنگاوە پاڵپشتیكردنی بەرنامەی ئاژانسەكەیە بۆ هاوكاریكردنی ئاوارە فەڵەستینییەكان، كۆی گشتیی ئەو هاوكارییانەشی پێشكەش بەو ئاژانسە كراون لە ئەمساڵدا، 5 ملیۆن دۆلار بووە.
وەزیری دەوڵەتی هیندستان بۆ كاروباری دەرەوە ئاشكرایكردووە، وڵاتەكەی بەرنامەی هەیە كە لە دوو ساڵی داهاتوودا بڕی 10 ملیۆن دۆلاری دیكە پێشكەش بەو ئاژانسە بكات.