وەزارەتی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێكی كێوماڵكردنی ئەنجام دا

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، لە 30ی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردووە ئۆپەراسێۆنێكیان بۆ كێوماڵكردنی چەند ناوچەیەك ئەنجام دا.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، هێزەكانی پێشمەرگە بۆ بەجێگەیاندنی ئەركەكانیان، كە پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی كوردستان و ناوچەكەیە بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكان، بۆ ئەم مەبەستە، لە 30 ی كانونی یەكەمی ٢٠٢٢، تاوەكو 3ی كانونی دووەمی 2023 ، ئۆپەراسیۆنێكی كێوماڵكردنیان لە سنووری ناوچەی قەرەحەسەن، لە گوندەكانی (سیامەند سور، قشڵاخ، فەرقان، پەڵكانە، بزڵە و ئاخورگورجی) ئەنجام دا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو ناوچەیە سنوورێكی بەرفراوانە و كێوماڵكردنی پێویستە و دەبێتە هۆی سەقامگیرتربوونی ئاسایش و ئارامی ناوچەكە و دڵنیایی زیاتر بۆ دانیشتووانی ناوچەكە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەم ئۆپەراسیۆنە بە سەرپەرشتیی فەرماندەی لیوای 22 ـی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، لە میحوەری چواری هێزەكانی پێشمەرگە، دوای ئەوە هات، كە جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش، لە كاتی نزیكبوونەوەی ئاهەنگەكانی ساڵی نوێ لە چەند شوێنێكی ناوچەكە زیادیكردبوو كە ئۆپەراسیۆنەكە ماوەی چوار رۆژ بەردەوامبوو كە تیایدا یەكەكانی سەر بە لیوای 22ـی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداربوون.

بابەتی پێشتر

ئەو گەنجەی بە كارتۆن كۆكردنەوە ئۆتۆمبێلێكی كڕی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلەكەی سووتا

بابەتی دواتر

حەوت هەزار مووشەك و بۆمبی پاشماوەی داعش لە بەشێكی موسڵ هەڵگیرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنفلۆنزای باڵندە بڵاوبووەوە

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندەوە، هاوردەكردنی مریشك و هێلكە لە توركیاوە بۆ هەرێمی كوردستان قەدەغەكرا…
Total
0
Share