حەوت هەزار مووشەك و بۆمبی پاشماوەی داعش لە بەشێكی موسڵ هەڵگیرانەوە

دەستەی حەشدی شەعبی هەڵگرتنەوەی حەوت هەزار مووشەك و بۆمب لە دەشتی موسڵ رادەگەیەنێت.

دەستەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، هەڵگرتنەوەی مووشەك و بۆمبەكان لەلایەن مەفرەزەكانی لیوای 30ی حەشدی شەعبییەوە ئەنجامدراوە.

روونیشیكردەوە، لەمیانەی پڕۆسەیەكی بەردەوامی پاككردنەوەدا بووە لە ناوچەكانی دەشتی موسڵ كە ماوەی دوو هەفتەیە بەردەوامە بۆ لابردن و پاككردنەوەی پاشماوەكانی داعش، وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ داواكاری دانیشتووانی ناوچەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: هەفتەى داهاتوو پرسى داهاتى نانەوتیی هەرێم زیاتر رووندەبێتەوە

سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد، پاش راپۆرتەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرچاوڕوونیی زیاتر لەبارەی دۆسیەی نانەوتیی هەرێم یەکلادەبێتەوە. بەپێی زانیارییەکانی…
Total
0
Share