ئەو گەنجەی بە كارتۆن كۆكردنەوە ئۆتۆمبێلێكی كڕی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلەكەی سووتا

رۆژنامەنووس مەجید بتوێنی وێنەی ئەم گەنجەی بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی، “ئەو گەنجەی بە كارتۆن كۆكردنەوە ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپڵی كڕی بوو ئەمڕۆ، دووكەڵی لێبەرزبووەوە و سووتا”.

ئەو رۆژنامەنووسە دەشڵێت، “كەیوان محەمەدی تەمەن 23 ساڵان دانیشتووی شاری ڕانیە بووە كە وەك خۆی دەڵێت، ” بە كۆكردنەوەی كارتۆن و شاگردی دوای چوار ساڵ لە هاوسەرگیری بە خەونەكەم گەیشتم و توانيم ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپڵ بكڕم بە دوو هەزار و 400 دۆلار (24گەڵا) و تائێستاش 500 دۆلار لەسەری قەرزداربووم، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لەبەردەرگادا فیولپەمپی تەواو نەبوو ویستم چاكی بكەم سولفم لێدا و گڕیگرت و بەتەواویی سووتا”.
دەشڵێت، “مۆبايلەكەشم لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا بوو ئەویش سووتا و ئێستاش نازانم ڕۆژانە چۆن بڕۆم بۆ ناوچەی پیشەسازی كە لەوێ كاردەكەم و دەترسم كارەكەشم لەدەستبدەم”.

بەپێی وتەی شایەتحاڵەكان باسیان لەوەكرد، باری دارایی ئەو گەنجە باش نییە، بەڵام دوای رووداوەكەش خاوەنی ئۆتۆمبێلەكە رایگەیاندووە، “سوپاسگوزاری خودام بەم ڕووداوە بچووكە بەسەریكردوومەتەوە”.

بابەتی پێشتر

لە بۆردومانێكی ئاسمانیدا ژمارەیەك چەكدار و فەرماندەی هەسەدە بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

وەزارەتی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێكی كێوماڵكردنی ئەنجام دا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share