تابلۆ و وتەیەکی ئۆجەلان ناکۆکی لە نێوان نەرویج و تورکیا دروست دەکات

شارەوانیی ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، تابلۆیەکی گەریلاکانی یەپەژەی هەڵواسیوە و وتەیەکی ئۆجەلانی لەسەرە، ئەمە وای لە تورکیا کردووە بە فەرمی داوا لە نەرویج بکات بۆ لابردنی تابلۆکە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە نامەیەکدا بۆ شارەوانیی ئۆسلۆ و وڵاتی نەرویجی ناردووە نوسیویەتی، “وێنەکە پاڵپشتییە لە گروپێکی تیرۆرستی کە بەرپرسیارە لە کوشتنی 40 هەزار کەس لە تورکیادا، بۆیە پێویستە لاببرێت”.

تورکیا شارەوانیی ئۆسلۆی ئاگادار کردووەتەوە کە ئەو هەوڵە “پروپاگەندەیە بۆ تیرۆر و هەوڵدانە بۆ ئاساییکردنەوەی کردەوەکانی ئەو گروپە”.

بەرپرسێکی شارەوانیی ئۆسلۆ بەناوی Eivor Evenrud وەڵامی تورکیای داوەتەوە و نوسیویەتی، “ئێمە بڕوامان بە ئازادیی ڕادەبڕین و دیموکراسی هەیە، هیچ بەرپرسێکی سیاسی ناتوانێت وێنەکە لاببات”.

سەر تابلۆکەی کە شارەوانیی ئۆسلۆ هەڵیواسیوە وتەیەکی عەبدوڵا ئۆجەلان ڕابەری زیندانیکراوی پەکەکە نوسراوە کە دەڵێت، “کۆمەڵگایەک ناتوانێت ئازاد بێت، بێ ئازادیی ژنان”.

بابەتی پێشتر

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی یەکێتی لە هەولێر

بابەتی دواتر

ستاف و ئەكتەرانی فیلمی موسڵ هەڕەشەیان لێكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
63
Share