ئەنفلۆنزای باڵندە بڵاوبووەوە

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندەوە، هاوردەكردنی مریشك و هێلكە لە توركیاوە بۆ هەرێمی كوردستان قەدەغەكرا و دەشڵێت، “لە دوێنێوە فەرمانی وەزاریی دەركراوە و خراوەتەبواری جێبەجێكردنەوە”.

شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە توركیا ئەنفلۆنزای باڵندە بڵاوبووەتەوە و لە هەرێمی كوردستان رێوشوێنی پێویست دەگیرێتەبەر و بۆ ئەو مەبەستە بڕیاردراوە هاوردەكردنی مریشكی سەربڕدراو و هێلكە لە توركیاوە قەدەغەبكرێت.

راشیگەیاند، وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم لە دوێنێوە فەرمانی وەزاریی دەركردووە كە هاوردەكردنی مریشك و هێلكە لە توركیاوە بۆ هەرێمی كوردستان قەدەغە بكرێت و بڕیارەكە خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: سبەی پارەی مووچەی مانگی نۆمان بەدەستدەگات

بەپێی زانیارییەکان، سبەی بەغداد پارەی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی…
Total
0
Share