بەڕێوەبەرایەتییەک ژمارەیەک هەلی کاری راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای راپەڕین بڵاویکردەوە، پێویستى به‌ ژمارەیەک ژمێرکار (عداد)ى کارەبا هەیە بۆ فرۆشتنى وزەى کارەباى رانیە، لە رەگەزی (نێر) بۆ کارکردن بەشێوەی رۆژانە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای راپەڕین ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، “ئاگادارى هەڵگرانى  بڕوانامەی دبلۆم (دەرچووی پەیمانگا) لە هەر یەکێک لە بوارەکانی(کۆمپیوتەر،ژمێریاری،کارەبا،کارگێڕی)دەکەینەوە لە سنوورى قەزاى رانیە پێویستمان به‌ ژمارەیەک ژمێرکار (عداد)ى کارەبا هەیە بۆ فرۆشتنى وزەى کارەباى رانیە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “پێشکەشکار پێویستە لە رەگەزی نێر بێت، بەو مەرج و رێنماییانەى لە فۆڕمەکەدا روونکراوەتەوە، هەرکەسێک ئارەزووى کارکردنی هه‌یه‌، ئەو فۆڕمەى هاوپێچە بەشێوەى ئۆنلاین پڕبکاتەوە، لە ماوەی حەوت رۆژدا”.

لێرەوە دەتوانیت فۆڕمەکە پڕبکەیتەوە

بابەتی پێشتر

ئامادەکاریی بۆ قۆناغی چوارەمی رواندنی یەک ملیۆن نەمام دەکرێت

بابەتی دواتر

بكوژێك دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: خۆڵبارین دەستپێدەکات

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ خۆڵبارین دەبێت. لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share