كەركوك.. وانەبێژانی خۆبەخش داوای دامەزراندن دەكەن

وانەبێژانی خۆبەخش لە كەركوك خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داواكارن شایستە داراییەكانیان بۆ خەرجبكرێن و دابمەزرێندرێن.

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، مامۆستایانی وانەبێژی خۆبەخش لە كەركوك خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لە بەردەم تەلاری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شارەكە گردبوونەوە.

داواكاریی وانەبێژانی خۆبەخش لە دوو خاڵدا خۆی دەبینێتەوە، خەرجكردنی شایستە داراییەكانیان لەگەڵ دامەزراندنیان وەك مامۆستا، بەو پێیەی وەك خۆیان ئاماژەی بۆ دەكەن ساڵانێكە خزمەت دەكەن و تا ئێستا بەرهەمەكەیان نەچنیوەتەوە.

مامۆستایانی وانەبێژی كەركوك یاداشتێكیان ئاراستەی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ناوەندی كرد، داوایانكرد بڕیاری 315ـی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تایبەت بە دامەزراندنی فەرمانبەرانی كرێی رۆژانە و گرێبەست بیانگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی دەسەڵاتی گواستنەوەی كارمەندان درایە بەرێوبەری ناوەندە تەندروستییەكان

بەرێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی دەسەڵاتی گواستنەوەی سەرجەم فەرمانبەرانی ژمێریاری و كارمەندانی تەندروستی و كارگێڕی جگە لەپزیشكان دابەزاند بۆ…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ حەلبووسی: ھیوادارم لەم ئەرکە نیشتمانی و چارەنووسسازەدا بۆ قۆناغی ئەمڕۆی عێراق سەرکەوتووبن

دوای هەڵبژاردنەوەی بۆ سەرۆکایەتی خولێکی دیکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بافڵ جەلال پیرۆزباییەکی ئاڕاستەی محەمەد حەلبووسی کرد و ڕایگەیاند،…
Total
0
Share