لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە 20 هەزار هاوڵاتیی هەرێم کۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات کردووە

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان رایگەیاند، لە ساڵی 2022 دا 19 هەزار و 200 هاوڵاتیی هەرێمی کوردستانیان جێهێشتووە و کۆچیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا کردووە.

بەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “لە ساڵی رابردوودا 19 هەزار و 200 هاوڵاتیی لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا کۆچیانکردووە، لە هەردوو رێگەی کەناراوەکانی تورکیا و بیلارووسیاوە”.

ئاشکراشیکرد، “بەراورد بە ساڵی 2021 ئاماری کۆچ کەمیکردووە، چونکە لەو ساڵەدا 28 هەزار و 700 هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان کۆچیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا کردبوو.

باسی لەوەش کرد، “لەو ژمارەیەی کۆچیان کردووە 29 هاوڵاتییان بوونەتە قوربانی، لەو ژمارەیەش ژمارەیەکیان بێسەروشوێنن و لە هەوڵیشداین بۆ گەڕاندنەوەی ئەوانەی تەرمەکانیان دۆزراونەتەوە”.

.ئاماژەی بەوەش کرد، “چەندین حاڵەتی دیکەی وەرگرتنی ڤیزا هەبووە، ئەوەی ئێستا زۆر بڵاوە وەرگرتنی ڤیزای وڵاتی بۆسنەیە، بەشێک لە هاوڵاتییان لەو رێگەیەوە هەوڵدەدەن داخڵی وڵاتانی ئەوروپا ببن”.

بابەتی پێشتر

پێنج كەس بە كەیسی ماددەی هۆشبەر سزادران

بابەتی دواتر

داهاتی نەوتی عێراق لە ساڵی رابردوودا 115 ملیار دۆلار بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share