ئەبوبەکر هەڵەدنی: لەسەر بابەتی دەستدرێژیی پزیشکەکە ئامادەم بچمە بەردەم دادگا

ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە کەیسی دەستدرێژیی پزیشکێکی جوانکاری بۆسەر پێنج ژن ڕایگەیاندووە، بابەتەکە بەلاڕێدابراوە تەوزیفی سیاسی و شارچێتی پێوەدەکرێت.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئەبوبەکر هەڵەدنی ئاشکرایکردووە، ئەو بابەتەی بەبەڵگە و شایەتحاڵەوە ڕاستەقینەیە، بەڵام لەگەڵئەوەی ئەمان هەوڵیانداوە، قوربانییەکە ئامادەنەبووە سکاڵا تۆماربکات.

ئەو پەرلەمانتارە ئامادەیی پیشاندەدات لەسەر ئەو کەیسە بچێتە بەردەم دادگا و دەڵێت، ” ئامادەم بچمە بەردەم دادگا و لە لێپرسینەوە باکم نییە، با دادگایی لە بەندەوە دەستپێبکات”.

لەبارەی ئەو ڕەخنانەی لێیگیراوە، ڕەتیدەکاتەوە ناوی هیچ پزیشکێکی بردبێت ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بابەتە بۆ بوونی هۆشیارییە بۆئەوەی کەس پۆستەکەی نەقۆزێتەوە بۆ کاری نادروست.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵویستی یەكێتیی مامۆستایان لەبارەی دواكەوتنی مووچە و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنەوە ‏ڕاگەیەندرا

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لەبارەی دواكەوتنی مووچە و بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندنەوە ڕوونكردنەوە دەدات، بەرپرسێكی یەكێتییەكە ڕایدەگەیەنێت، “لەگەڵ وەزارەتی دارایی…
Total
0
Share