بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە ستراتیجی سەرۆک مام جەلالەوە کاردەکەین بۆ خزمەکردنی زیاتری خەڵک

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە كۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ئامادەیبوون، هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و تەواوکردنی رێکارە یاسایی و دەستوورییەکان لەکاتی خۆیدا جەختی لەسەر کرایەوە.

سەرۆک بافڵ گرنگیی پێویستیی بەردەوامیی دیالۆگی نیشتمانی لە نێوان لایەنەکان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، یەکێتی بە ستراتیجی سەرۆک مام جەلالەوە، کاردەکات بۆ بەهێزترکردنی گیانی پێکەوەیی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: رێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان دەکرێت

تەندروستیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “هەماهەنگی بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان و کۆنتڕۆڵکردنی دەکرێت”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە…
زیاتر ببینە

فازڵ نەبی: دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسانە کاریگەریی دەبێت لەسەر ئەوەی حکومەت بتوانێت بەبێ کێشە مووچە دابەشبکات

د. فازڵ نەبی، ڕایدەگەیەنێت، هەڵمەتە ئەمنییەکەی شەوی ڕابردووی بەغداد، کاردانەوەیەکە بەرامبەر دۆخی خراپی دارایی عێراق. فازڵ نەبی، بریکاری…
زیاتر ببینە

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی: پارتی ئەنجامی خراپی هاوپەیمانێتییە سێقۆڵییەكە وەردەگرێتەوە

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، “ئەو سیاسەتەی ئێستا پارتی پەیڕەوی دەكات خۆیان لێی زەرەمەند دەبن و هاوشێوەی ڕیفراندۆم ئەنجامی…
Total
0
Share