پیاوێك دادگاییكرا و تۆمەتی دەستدرێژیكردنەسەر كچی هاوژینەكەی بەسەردا ساغكرایەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە دادگای تاوانەكانی زیقار، سزای لەسێدارەدانی بەسەر 15 تیرۆریستدا سەپاند و دەڵێت، بەپێی ماددەی چواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سزادراون.
بەپێی راگەیەندراوی دادگا، هەر ئەمڕۆ “تاوانبار”ـێكی دیكە دادگاییكراوە و سزای زیندانیكردنی هەتاهەتایی بەسەر سەپێندراوە، دوای ئەوەی یەكلاییبووەتەوە كە لە ناوچەیەكی پارێزگای زیقار دەستدرێژیی سێكسیی كردووەتەسەر كچی هاوژینەكەی.