ژمارەی تۆمەتبارانی دزیی سەدە بۆ 15 کەس بەرزبووەتەوە

سەرکردەیەکی چێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، ژمارەی تۆمەتبارانی دزیی سەدە بۆ 15کەس بەرزبووەتەوە و چەندین دۆسیەی گەندەڵی دیکەش ئاشکراکراون.

تورکی جدعان سەرکردە لە چێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان لە دزیی سەدە بەردەوامن، ژمارەی ئەو کەسانەی لەو دۆسیەیەوە گلاون گەیشتووەتە 15 کەس، لەناویاندا چەندین کەسایەتی سیاسیی هەن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لێکۆڵینەوەکان چەندین دۆسیەی گەندەڵی دیکەیان ئاشکراکردووە لەناو دامەزراوەکانی حکومەتدا، بەڵام تەواوکردن و یەکلاکردنەوەیان پێویستیان بە کاتێکی زۆرە”.

ئاشکراشیکرد، “گەڕان بەدوای پارە دزراوەکاندا لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بەردەوامە، هێشتا 70% ی راستیی رووداوەکان ئاشکرانەکراون ئەویش لەبەر رەوتی لێکۆڵینەکان بەڵام لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەوانیش بڵاودەکرێنەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی: 58 هەزار ئاوارەی عێراقی رووبەڕووی دۆخێکی قورس دەبنەوە    

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە نوێترین راپۆرتیدا بڵاویکردەوە، 58 هەزار ئاوارەی عێراقی بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەکان و مەترسییە ئەمنییەکانەوە رووبەڕووی…
Total
0
Share