لەكاتی خواردنی حەبی ئازارشكێن لەم هەڵانە دووربكەوەرەوە

ئازاری سەر و شان و مل ئازارێكی باوە، بەتایبەت لەگەڵ وەرزی سەرمادا زیاددەكات، زۆرێك لە تووشبووان بۆ كەمكردنەوەی پەنا بۆ حەبی ئازارشكێن دەبەن، بەڵام پێویستە ئاگاداری هەندێك زانیاری بیت، تا حەبەكان دواتر لێكەوتەی خراپی بۆ سەر تەندروستیت نەبێت.

ئەمانەی خوارەوە پێنج لەو هەڵانەن كە باشترە لێیان دووربكەویتەوە.

هەڵەی یەكەم: زۆر خواردنی حەب
زۆر خواردنی حەبی دژ بە ئازاری سەر رەنگە ئەنجامی پێچەوانەی لێبكەوێتەوە و ببێتەهۆی زیادبوون و چەندبارەبوونەوەی ئازارەكە. ئەمەش ناودەبرێت بە “ئازاری سەر لە ئاكامی زیاد وەرگرتنی دەرمان”.

بۆیە شارەزایان رێنوێنی دەكەن بەوەی ئەو حەبانە بۆ زیاتر لە سێ رۆژی یەك لەدوای نەخورێت، لە مانگێكیشدا زیاتر نەبێت لە 10 رۆژ، بەپێی سایتی (تی ئۆنلاین).

هەڵەی دووەم: خواردنی بەبێ رێگەپێدانی پزیشك
ئەو كەسەی ئازاری سەری چەندبارە دەبێتەوە، پێویستە روو لە پزیشك بكات، ئەمەش لەبەر دوو هۆكار: یەكەم: دیاریكردنی هۆكاری ئازارەكە. دووەم: بۆ ئەوەی دەرمانی گونجاوی بۆ بنوسێت لەگەڵ بڕ و ژمارەی بەكارهێنانی، هەروەها دیاریكردنی دەرمانی جێگرەوە لەكاتی دەركەوتنی كاریگەرییە لاوەكییەكانی. یان ئەو دەرمانانەی گونجاون بۆ گەدە و نابنەهۆی تێكدانی، بەتایبەت ئەوانەی تووشبوونی ئازاری لایەكی سەر (شەقیقە)ن.

هەڵەی سێیەم: بڕی زیاد
لەكاتی تێپەڕاندنی ئەو بڕە دیاریكراوەی لەلایەن پزیشكەوە دادەنرێت یان بەپێی ئەوەی لە نوسراوی یاوەری دەرمانەكە هەیە، ئەگەری دەركەوتنی كاریگەریی لاوەكی زیاددەكات، وەك هەوكردنی پەردەی مێشك، برینە جیاجیاكان، خوێنبەربوون لە گەدە و ریخۆڵە.

هەڵەی چوارەم: خواردنی دەرمان بە گەدەی خاڵی
وریابن لە وەرگرتنی ئازارشكێن بە گەدەی بەتاڵ ئەگەر هەستیاریی گەدەتان هەیە. ئەو دەرمانانەی ماددەكانی وەك ئیبۆپڕۆفین، نابرۆكسین، پاراسیتامۆڵ و ئەودوای ئازارشكێنەكانیان تیایە پێویستە پاش نانخواردن بخورێن، بەتایبەت بۆ ئەو نەخۆشانەی هەستیاریی گەدەیان هەیە. ئەگەرنا دەبێتەهۆی دروستبوونی ئازار لە گەدەدا.

هەندێكی دیكە وەك تریبتانات دەتوانرێت بەبێ رەچاوكردنی ژەمە خواردن بخورێت، كە بۆ ئازاریی لایەكی سەر بەكاردەهێنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا باشترە راوێژ بە پزیشك بكرێت.

هەڵەی پێنجەم: ئازارشكێن لەگەڵ كەمێك ئاودا
پێویستە ئازارشكێن لەگەڵ ئاوی ئاسایی بخورێت، نەك ئەوانەی غازیان تیایە (خواردنەوە ساردەمەنییەكان)، باشترە گەرمیی ئاوەكە بەپێی گەرمیی ژوورەكە بێت، بڕێكی زۆر (پەرداخێكی پڕ)ی لەگەڵ بخورێتەوە، بەمجۆرە حەبەكە لە سورێنچكدا نامێنێتەوە و بەخێرایی لە گەدەدا شیدەبێتەوە، ئەمەش وادەكات پڕۆسەی مژینی ئاسان و كاریگەر بێت.

بابەتی پێشتر

ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوان لە سنووری ناوچەی سەنگاو ئەنجامدرا

بابەتی دواتر

پیاوێك دەستدرێژیی سێكسیی كردووەتەسەر كچی هاوژینەكەی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share