حکومەتی ھەرێمی كوردستان دەڵێت، یەک ملیار و 985 ملیۆن دینار بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لافاو تەرخانکراوە.
ئەو پارەیە لەسەر بودجەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو تەرخانكراوە و بەپێی راگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، حکومەتی ھەرێم رەزامەندیی لەسەر داوە.
ئەمڕۆ دووشەممە فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردەوە، بە مەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەریی لافاو لە گوندی گردجووتیار لە سنووری پارێزگای ھەولێر، حکومەتی ھەرێم رەزامەندی داوە لەسەر تەرخانکردنی بڕی یەک ملیار و 985 ملیۆن دینار.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە پارەكە لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو تەرخانكراوە و بە شێوەی نەختینە و بە قۆناغ دەبێت.