هاتوچۆی هەولێر: تونێلی پیرمام بەڕووی بارهەڵگرەکان بەیەکجاری دادەخرێت

لە سبەینێوە هاتوچۆی بارهەڵگر لەنێو تونێلی پیرمام بە یەکجاری دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی شۆفێران بڕیاردرا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەناو تونێلی پیرمام لە کاتژمێر 8ی بەیانیی سبەینێوە بە یەکجاری دابخرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بارهەڵگرەکان دەتوانن رێگای (بەستۆرە-بەربیان-شێخ توراب-مەکردان- تادەگاتەوە جووت سایدی باسرمە) بەکاربهێنن.

هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، پێشتر ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەو تونێلەدا هاتوچۆیان دەکرد  ئەوەش وایکردبووهاتوچۆ لە تونێلەکە دا سستببێت و ئاستەنگ بۆهاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکانی دیکە دروستببێت.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی کۆیە: لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا و شەش کەسی دیکە برینداربوون

بابەتی دواتر

سەرۆكی ژووری بازرگانیی سلێمانی: دابەزینی دۆلار نرخی شمەك و كاڵاكان دادەبەزێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share