بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی پرسی ژینگەی کردووەتە ئەولەویەتی کارەکانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازیکرد لە نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی عیراق رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسی ژینگەی کردووەتە ئەولەویەتی کاری خۆی.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی چەند ساڵەی نزار ئامێدی کرد کە یاوەرێکی نزیکی سەرۆک مام جەلال بووە و خزمەتێکی بەرچاوی لە سەرۆکایەتیی کۆماری عیراق پێشکەشکردووە.

وتیشی، دڵنیام لەم بەرپرسیارێتییە نوێیەشدا بە هەمان رۆحیەت و ئەزموونی دەوڵەمەندی خۆتانەوە کاردەکەن و خزمەتێکی بەرچاوی گەل و وڵات دەکەن.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییەکانی لەسەر ژینگەی عیراق کرا و سەرۆک بافڵ رایگەیاند، بەداخەوە گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەریی نەرێنیی لەسەر ژینگەی عیراق و هەرێمی کوردستانیش دروستکردووە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ وەزیری ژینگە جەختیکردەوە، “ئێمە هاوکار و پشتیوانتان دەبین بۆ هەر هەوڵێک کە لە خزمەت پاراستنی ژینگەی وڵاتەکەماندایە”.

وتیشی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسی ژینگەی کردووەتە ئەولەویەتی کاری خۆی و هەڵمەتی چاندنی یەک ملیۆن نەمامیش لە هەرێمی کوردستان هەر لەو پێناوەدایە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی بڕیاری دا ئەو خێزانە قەرەبووبكرێنەوە كە پارەكانیان سووتان

بابەتی دواتر

ئارسیناڵ، مودریکی مسۆگەرە و ساکا دەبەستێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share